بانکی جیهانی: لەماوەی سی ساڵی داهاتوودا زیاتر لە 200ملیۆن كەس لەجیهاندا ئاوارەدەبن

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بانکی جیهانی رایگەیاند:" تاوەکو ساڵی 2050، گۆڕانی کەشوهەوا لانیکەم 216 ملیۆن کەس دەربەدەردەکات".

ئەمڕۆ سێ شەممە، 14ئەیلولوی 2021، بانكی جیهانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە، لە زانایان جەختیان لەوە كردۆتەوە:"  لێکدانەوەیان بۆ ژمارەی ئەو خەڵکانە کردووە کە لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەنێو وڵاتی خۆیان ئاوارە دەبن".

راپۆرتەکە دەڵێت، ساڵانی داهاتوو گەورەترین زیان بەر هەسارەکە دەکەوێت، گۆڕانی کەشوهەوا 86 ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتانی ناوەڕاستی ئەفریقیا دروستدەکات، 49 ملیۆنیش لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و 19 ملیۆن لە باکووری ئەفریقیا و 17 ملیۆن لە ئەمریکای لاتین و 5 ملیۆنیش لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا.

ئەم راپۆرتەی بانکی جیهانی دوای گەرمایێکی بەتینی ئەم هاوینە دێت کە لە چەندین ناوچەی گۆی زەوی بووە هۆی وشکەساڵی و کەوتنەوەی ئاگر لە سەتان دارستان لە سەرانسەری جیهان، لە چەندین ناوچەش ژمارەی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تۆمارکرا، بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ پلەی گەرما لە هەندێ ناوچەی کەناراوی بەریتانیا گەیشتە 30 پلەی سیلیزی کە زاناکان دەڵێن، ئەوە شەشەم جارە پلەی گەرمی لە مێژووی تۆمارکراودا دەگاتە ئەو ئاستە.

سەنتەری یوگۆڤ لە 30ی تەممووز تاوەکو 2ی ئاب راپرسیێکی لە ئەمریکا کرد، 55٪ی خەڵک گوتوویانە لەو شوێنانەی کە لێی دەژین شایەتی کەشوهەوای دژوار لە گەرما و ئاگر و زریان و گەردەلوول بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار