لە ڕۆژئاڤای كوردستان ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا زیاددەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی دەستەی تەندروستی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند:" ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان ڕوو لە هەڵكشانە و شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بەردەوامی هەیە و بەرزترین تووشبوو لە قامشلۆیە".

جوان مستەفا سەرۆكی دەستەی تەندروستی رۆژئاوای كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ''ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان روو لە هەڵكشانە و شەپۆلی چوارهەمی كۆرۆنا بەردەوامی هەیە و بەرزترین تووشبوو لە قامشلۆیە، 26 تیم لە رۆژئاوای كوردستان پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان دەكەن.''

ئاشكراشیكرد، ''بە بەهای 4 ملیۆن دۆلارخزمەتی پزیشكی لە رۆژئاوای كوردستان پێشكەشكراوە.''

سەرۆكی دەستەی تەندروستی رۆژئاوا راشیگەیاند، ''رەوشی كۆرۆنا لە رۆژئاوا زۆر مەترسیدارە و ژووری ئۆپەراسیۆنەكان لە قاشملۆ درووسكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار