شێخ نەهرۆ كەسنەزانی پەیامێك ئاڕاستەی دەنگدەران دەكات
"ئەو كەسانەی بەدەنگی ئێمە سەر دەكەون ئەگەر كەموكوڕیان هەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین و ئەگەر خزمەتی میللەتیش بكەن پاداشتیان دەكەین"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەبارەت بە هەڵبژاردن شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەپەیامێكی ڤیدۆیی نوێدا داوا لە دەروێشەكانی و گەلی عێراق دەكات بەپەرۆشیەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن و عێراق لەئەستۆی ئەوان دایە.
ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە پەیامەكەیدا روویكردە دەروێشەكانی و گەلی عێراق و رایگەیاند:" داواتان لێدەكەم هەڵتان نەخەڵەتێنن، چونكە ئێمە بۆ هەمو گەلی عێراق كاردەكین بەبێ جیاوازی، داوای لە دەروێشەكانیشی كرد هەرچ كەسێك شایستەیە لە برا مەسیحیەكان و سائیبی و شەبكە و ئێزیدیەكان، دەبێت بە دەنگی كەسنەزانیەكان سەربكەون تاوەكو بۆ جیهانی بسەلمێنن كە دەروێشەكانی كەسنەزانی لەبازنەیەكی بچوكدا نین و كەسنەزانی بەیەك چاو سەیری عێراقیەكان دەكات".
وتیشی:" ئەو كەسانەی بەدەنگی ئێمە سەر دەكەون ئەگەر كەموكوڕیان هەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین و ئەگەر خزمەتی میللەتیش بكەن پاداشتیان دەكەین، ئێمە بۆ عێراق بەگشتی كاردەكەین و كاركردنمان بۆ هیچ لایەك یان نەتەوەیەك و مەزهەبێكی دیاری كراو نیە، بەڵكو بۆ هەمو عێراق كاردەكەین بەبێ جیاوازی".
