یەكەم ڕاپۆرت لەبارەی ڕەوشی هەڵبژاردنەكانەوە یڵاوكرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تۆڕی باڵوێزانی ئازادی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند:" له‌هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ چاودێرانی ناوخۆیی خراپ بوو، له‌هه‌ندێكیش رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ده‌ركردن بوونه‌وه".
باسلەوەشکراوە، له‌هه‌ندێ له بنكه‌كان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دواكه‌وت به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن و به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكی ئامێره‌كانه‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''پرۆسه‌ی چاودێریكردنی تۆڕه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ له رۆژی ده‌نگدانی گشتیش كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو رێككه‌وتی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 له هه‌موو پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی 500 چاودێره‌وه كه له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی ناو تۆڕه‌كه پێكهاتوون له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.''
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، چاودێره‌كانیان هه‌ندێك لادان و پێشێلكاریان تۆماركردووه کە بەم شیوەیە:
1- له‌هه‌ندێ له بنكه‌كان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دواكه‌وت به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن و به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكی ئامێره‌كانه‌وه.
2- له‌هه‌ندێ له بنكه‌كانی ده‌نگدان پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ندێك پاڵێوراو به‌رده‌وام بوو.
3- له‌هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ چاودێرانی ناوخۆیی خراپ بوو. له‌هه‌ندێكیش رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ده‌ركردن بوونەتەوە.
