فڕۆکە سنوری چەمچەماڵ بۆردوومان دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بۆردوومانی ئامانجێکی لە گوندی سەیدانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتووەتەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، فڕۆکە بۆردوومانی ئامانجێکی لە گوندی سەیدانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتووەتەوە.

لە بۆردومانەكەدا ئوتۆمبێلێك بۆردومان كراوە و بریندار هەیە، بەڵام تائێستا پشتراست نەكراوەتەوە.

فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج کە دەگوترێت، گەریلای پەکەکەی تێدابوون. ئەم هەفتەیە تورکیا ئەو گوندەی بۆردوومان کرد، بۆیە گومان دەکرێت فڕۆکەی تورکیا بن. 

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەوە جاری دووەمە فڕۆکە سنووری ئەو گوندە بۆردوومان دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار