کازمی سەرکەوتنی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانى عێراق بەبۆنەى کۆتاییهاتنى پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت سەرکەوتوو ئەوەش ئەنجامی کاری زۆری ماوەی رابردوویان بووە.

مستەفا کازمی رایگەیاند، پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانمان بێ گرفت دەنگی خۆیاندا، ناوەڕۆکى گۆڕانکارى لە وڵاتدا دەرخست و هەنگاوی یەکەمى بەشداریکردنی گەلەکەمان بۆ گۆڕانکاریکردن سەرکەوتوو بوو.

سەرۆک وەزیرانى عێراق لە وتاریکدا بۆ میدیاکان وتیشی: هەنگاوی گرنگمان نا بۆ سەرخستنى پڕۆسەى هەڵبژاردن کە خۆشبەخستانە ئەو هەنگاوانە سەرکەوتوو بوون. ستایشى عەلی سیستانى مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراقی کرد بۆ پشتیواینکردن و رێنماییەکانى بۆ حکومەت و دەنگدەران.

کازمی وتیشی: شەرەفێکى مەزنە بۆ من کە سەرپەرشتى پڕۆسەکە بکەم و خۆم و تیمەکەم لە حکومەت نەچووینە هیچ رکابەرێکەوەو لایەنى هیچ حزبێکى سیاسیمان نەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار