رێژه‌ی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبه‌ت له چه‌ند پارێزگایه‌ك راگەیاندرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی سه‌دا 80 بووه و له كه‌ركوكیش 62%بووە، هه‌روه‌ك له رانیه و قه‌زای پشده‌ریش رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌دا 90 بووه.
كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ده‌نگدانی تایبه‌ت له عیراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانیه‌وه ده‌نگدان ده‌ستیپێكردبوو.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی ته‌مموزی 2021، دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له كاتژمێر شه‌شی ئێواره، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه ئامێره‌كانی ده‌نگدان خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌كاتژمێر شه‌شی ئێواره له‌كار وه‌ستاون و بڕیاره له كاتژمێر حه‌وت ئامیره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دابگیرسێنه‌وه.
كۆمسیۆن ده‌ڵێت كه پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتویی و به‌بێ هیچ پێشێلكارییه‌ك به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌نجامه‌كانیش له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن و هاوكات چه‌ند سندوقێك به ده‌ستی جیاده‌كرێنه‌وه تا بزانرێت له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیدا هاوكاته یان نا.
دووپاتیشیكردوه‌ته‌وه كه دزه‌پێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به تاوان داده‌نرێت و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له پشتییه‌وه بێت، سزا ده‌درێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لەپارێزگاکان بەم شێوەیە بوە؛ کەرکوک 62%، نەینەوا 70%، دیالە 74% و لەسەڵاحەدینیش 70%ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەکەیان کردوە.
ئەوەش هاتوە، رێژەی بەشداریکردن ئەنبار 59%، کەربەلا 74%، نەجەف 69% و لە بەغدا-رەسافەش 62% ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەکەیان کردوە.
هاوکات لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان ڕێژەی (88%) بوە و لەکۆی 90.054 دەنگدەر، ژمارەی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکان 79.434 بو.
له باره‌ی رێژه‌ی به‌شداری كردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، نوسینگی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه دەنگدانی هێزە ئەمنیەکان ڕێژەی (88%) بووه لەکۆی 79.434 دەنگدەر، ژمارەی دەنگدەران هێزە ئەمنیەکانیش 90.054 بوو، ئاشكراشیكرد كه دەنگدانی ئاوارەکان ڕێژە(28%) بووه، ژمارەی دەنگدەرانیش 7260، بووه لە کۆی 25.200 دەنگدەر.
له سنووری پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌رو سه‌دا 80 بووه، له كه‌ركوك رێژەی دەنگدانی تایبەت سه‌دا 62 بووه، له كۆی 47 هه‌زار و 500 ده‌نگ، 30 هه‌زار و 772 ده‌نگ دراوه، هه‌روه‌ك رێژەی بەشداری ئاوارەکانیش 56%بووە، لەکۆی شه‌ش هه‌زار و 451 ده‌نگ، سێ هه‌زار و 663 ده‌نگ دراوه.
له قه‌زای رانیه و پشده‌ر رێژەی دەنگدانی تایبەت %90.5 بووه، له كۆی 16 هه‌زار و 556 ده‌نگ، 14 هه‌زارو 894 ده‌نگ دراوه.
