كۆمسیۆن 15 كاندیدی دورخستەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك كاندید له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه و ئه‌و ده‌نگانه‌شیان سڕ ده‌كرێت كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت هێناویانه.
كۆمسیۆنی باڵا له 3 نوسراوی جیادا ناوی نزیكه‌ی 15 كاندیدی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دورخراونه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه بڕوانامه به‌ده‌ستهێنراوه‌كانیان له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه یان بڕوانامه‌كانیان ساخته‌یه.
له نوسراوه‌كانی كۆمسیۆندا ناوی (عومه‌ر ره‌سوڵ حامد ئه‌حمه‌د) كاندیدی هه‌ولێر و (هانی ره‌شید حه‌سه‌ن) كاندیدی كه‌ركوك هه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت به هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره و به‌ندكراوان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌دوای داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان رایگه‌یاند كه رێژه‌ی به‌شداری 69% بووه.
