بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر شەهیدبوونی کارمەندێکی لە کەرکوک ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند: "ڕێکەوت محەمەد هیاس، کە لەشەڕی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر لە کەرکوک برینداربوو گەشتە کاروانی شەهیدانمان".

ئەمرۆ شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021، دەزگای دژە تیرۆە بڵاویکردەوە، "بەدڵێکی پڕ لە خەمناکەوە ڕایدەگەیەنین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرمان (ڕێکەوت محەمەد هیاس) کەلەشەڕی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکوکی قودسی کوردستان بریندار بوو گەشتە کاروانی شەهیدانمان".

دەزگاکە ئاماژەشی بەوەکردووە، "بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم کارمەند و هێزەکانی (دژەتیرۆر)ەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادە و خۆمان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دەکەین".

دەزگاکە دەربارەی گیانلەدەستدانی ئەو کارمەندەی زانیاری زیاتری بڵاونەکردۆتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە/

بەدڵێکی پڕ لە خەمناکەوە ڕایدەگەیەنین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرمان (ڕێکەوت محەمەد هیاس) کەلەشەڕی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکوکی قودسی کوردستان بریندار بوو گەشتە کاروانی شەهیدانمان.

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم کارمەند و هێزەکانی (دژەتیرۆر)ەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادە و خۆمان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین ئەمە دواین ناخۆشی خانەوادە و هاوسەنگەرانی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار