ئەمڕۆ بانگەشە ڕاگیرا و سبەینێ‌ دەنگدانی گشتییە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتى

دوێنێ‌ هەینی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێكرد و  ئەمڕۆ پرۆسەی بانگەشە ڕاگیرا و سبەینێ‌ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ شەممە،  9ی تشرینی یه‌كه‌می 2021  پێش 24 کاتژمێر لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵمەتی بانگەشەی لیست و کاندیدەکان ڕاگیرا و سبەینێ‌ دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێ.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی عێراقییە، فەریق، عەبدولئەمیر شەممەری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: "ڕاگرتنی بانگەشە هەڵبژاردن و بانگەشەی کاندیدەکان لە ئەمڕۆ شەممەوە جێبەجێدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوای لە سەرجەم کاندید و لیستەکان دەکەین، پابەندبن بە ماوەی بێدەنگیی بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەیی دەنگدان، لە حاڵەتی سەرپێچیشدا هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی هەموو پێشێلکارییەک دەبنەوە".

سبەینێ یەکشەممە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراق دەکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار