نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵم دەنگدانی تایبەت بە سەرکەوتوانە کۆتایی هات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له عیراق و هه‌رێمى كوردستان بە سەرکەوتوانە کۆتایی هات ".
ئەمڕۆ شەممە، 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له عيراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات".
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداريى فراوانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و ئاواره‌کان ناردووە و هیوای خواستووە کە ده‌نگدانى گشتيش سه‌ركه‌وتووانه و بێ کێشە به‌ڕێوه بچێت.
دوێنێ هەینی ٨-١٠-٢٠٢١،، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد و رۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی ئامارەکان، یەک ملیۆن و ١٩٦ هەزار و ٥٢٩ دەنگدەرە لە هێزە ئەمنییەکان، ئاوارە و بەندییەکان لە سەرانسەری عیراقدا مافی بەشداریی کردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماری سەرەتایی تایبەت بە رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێژەی بەشداریکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق 69٪ بووە.
بە گوێرەی ئامارەکە، رێژەی بەشداریکردن لە هەولێر 75٪، سلێمانی 78٪، دهۆک 69٪، کەرکووک 62٪، نەینەوا 70٪، دیالە 74٪ و سەڵاحەدین 70٪ بووە.
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، سێ هەزار و ٢٤٩ کاندید کە ٩٥٠ یان ئافرەت و ٧٨٩ یان سەربەخۆن و ژمارەکەی دیکەیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی و پارتی سیاسییدان، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنەکە دەکەن کە ٨٣ کورسی بۆ کۆتای ئافرەت دیارییکراوە.
