کۆمسیۆن: ئەنجامى بەراوردکاریى جیاکردنەوەى دەنگدانى دەستى‌و ئەلیکترۆنى هاوتابون

"12ى مانگ ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كه‌ین"

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: " ئەنجامى بەراوردکاریى جیاکردنەوەى دەنگدانى دەستى‌و ئەلیکترۆنى  لە100% هاوتابون".

جمانە غلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، دوای تەواوبونى پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، ئەنجامی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەسەر بریکارەکاندا دابەشکراوە تا بەشێوەی دەستی جارێکی دیکە دەنگەکان جیابکرێنەوەو هەژماربکرێن.

جەخت لەوەشدەکاتەوە، "ئەنجامى جیاکردنەوەو هەژمارکردنی ئەلیکترۆنی ئەو بنکانەی کە دەستنیشانکرابون، بەراوردکران بەو دەنگانەی بەدەست جیاکرابونەوەو هەژمارکرابوون،  دەرکەوت کە ئەنجامەکان  لە100٪ هاوشێوەبون‌و جیاوازى نەبوو".

هاوكات به‌رپرسێكى باڵاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات:"12ى مانگ ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كه‌ین".

فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی بەرپرسى هۆبەى ئەحزاب‌ و لایەنە سیاسییەکان لەئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ئێواره‌ى 11ى مانگ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت‌و ئێواره‌ى 12ى مانگیش ئه‌نجامى گشتیی‌و كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كه‌ین".

ئه‌وه‌شى وت:"سبه‌ینێ ئه‌گه‌ربێت‌و له‌ده‌نگدانى گشتیدا كاندیده‌كان بانگه‌شه‌ ڕانه‌گرن، ئه‌وا ئه‌گه‌رى چه‌ند هێنده‌ زیادكردنى غه‌رامه‌كه‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ داوایان لێده‌كه‌ین چیتر بانگه‌شه‌ ڕابگرن".

دوێنێ ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و گیراوان‌و ئاواره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاریشوایه‌ سبه‌ینێ 10ى 10 هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار