تەندروستی سلێمانی: لە دوای هەڵبژاردنەكان بڕیار و رێكارەكان توند دەكەینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: " دوای ھەڵبژاردن بڕیارێکی توند دەدات، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت:"هەرکەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت، ئەوا ناتوانێت لەشوێنە گشتییەکان کاربکات".

ئەمڕۆ شەممە،  9ی تشرینی یه‌كه‌می 2021  سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "دوای هەڵبژاردن هەرکەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت، ناتوانێت لەشوێنە گشتییەکان کاربکات".

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، کۆرۆنا لەسلێمانی ڕوو لەپاشەکشەیەو دەیانەوێت کارێک بکەن ڕێگە بەگەڕانەوەی کۆرۆنا نەدەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەر لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان زۆرترین حاڵەتی توشبون لەم پارێ.گایە بووە و بەردەوام هۆشداری دراوە كە هاوڵاتیان بچن و ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار