دەروازە سنوریەكان و فرۆكەخانەكانی هەرێم و عێراق دادەخرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەھۆی دەنگدانی گشتییەوە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دادەخرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەوی ٩-١٠-٢٠٢١ تاکو کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی رۆژی دووشەممە ١١-١٠-٢٠٢١ سەرجەم دەروازە سنورییەکان ئاسمانی و زەمینی دادەخرێن و رێگە بە ھیچ جۆرە ھاتووچۆیەکی گەشتیاری و بازرگانی نادرێت.
لەهەمانكاتدا وتەبێژی فەرماندەيی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق له‌ئاگاداریه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سبه‌ینێ به‌سه‌ر ئاسمانى زۆرێك له‌پارێزگاو به‌رزاییه‌كانى عێراق فڕۆكه‌كانمان ده‌فڕن"، ده‌شڵێت:"پێویسته هاوڵاتیان له‌كاتى بیستنى ده‌نگى فڕۆكه‌كان توشى هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌ك نه‌بن".
له‌و ئاگاداریه‌دا لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا وتەبێژی فەرماندەيی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتویه‌تى:"حەزدەکەین بەرچاو ڕ‌ونى به‌هاوڵاتیانمان بدەین کە ڕۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بەسەر ئاسمانی ژمارەیەک پارێزگا‌و لەبەرزایییەکی گونجاو‌دا دەفڕن".
ده‌شڵێت:"ڕەنگە ببێتە هۆی بیستنی دەنگی ئەو فڕۆکانەو دوپاتیدەکەینەوە کە ئەو جۆرە فڕینە بۆ ناسینەوەو دابینکردنی ئاسایش‌و ئارامییە بۆپڕۆسەی دەنگدانی گشتیی کە وا پێویستە تێبینی بکرێت".
سبه‌ینێ 10ى 10ى 2021 هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و ڕوه‌شه‌وه عێراق دوێنێ له‌زارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئاشكرایكرد، ئارامى ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردن دابینده‌كه‌ن".
