هەپەگە: لە هێرشێکی کیمیایی دەوڵەتی تورکیادا پێنج گەریلا شەهیدبون

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

هەپەگە ڕایگەیاند:"لە ئەنجامی هێرشێکی کیمیایی دەوڵەتی تورکیا لە مەیدانی وەرخەلێ، پێنج گەریلامان شەهیدبون". 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر کردەوە دژمرۆڤانەکانی دەوڵەتی دەوڵەتی تورکیا، کە هەموو یاساکانی شەڕ پێشێل دەکات، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، لە مەیدانی وەرخەلێ، دەوڵەتی دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی دیکەی بە چەکی کیمیایی ئەنجامداوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە کیمیاییەدا، پێنج گەریلا بە ناوەکانی “جومالی، چاڤڕێ، ئارام، ماهیر و دلڤان” شەهیدبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار