یوسف محەمەد: کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەرانی کورد لە زیندانەکان ئازاد بکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاند و داوای ئازادی بۆ دەکات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامی خولی چوارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی هاشتاگی ئازادی ئۆجالان ڕاگەیاند.

لە تویتەکەیدا نوسیویەتی “کاتی گەڕانەوەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ ئۆجالان”

لەگەڵ دانانی هاشتاگی کەمپینەکە ئەوەشی وتووە “کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەرانی کورد لە زیندانەکان ئازاد بکەین، بەتایبەتی عەبدوڵا ئۆجالان و سەلاحەدین دەمیرتاش”.

ئەمڕۆ ٢٣ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی كورد تێدەپەڕێت، لەو ساڵیادەدا لەسەر ئاستی جیهان داوای ئازادكردنی دەكرێت و کەمپینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە جیهاندا دەستی پێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار