قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ رۆژێکی "پیرۆزە" بۆیە هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسلێمانی دەنگی دا و رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی "پیرۆزە" بۆیە هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات ".
ئهمڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یهکهمى 2021، قوباد تاڵەبانی دوای ئەوەی دەنگیدا لەبنکەی رەوشەن بەدرخانی شاری سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش رۆژێکی "پیرۆزە" بۆیە هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەرکی ئێمەیە دەنگدەری نوێ هەڵبژێرین و بینێرین بەغدا، چونکە باوەڕمان وایە بەشێکی زۆری کێشەکانی ئێمە لەبەغدا چارەسەر دەبن".
سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماریش، قوباد تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە کە یەکێتیی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق دەدات
کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
