مه‌سرور بارزانی: ده‌نگمان به‌و كاندیده دا كه بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كرد و رایگه‌یاند:" ده‌نگمان به‌و كاندیده دا، كه بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له په‌رله‌مانی عێراق".
ئه‌مڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان وتی "ئه‌مڕۆ به‌شداربووین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له په‌رله‌مانی عێراق."
هیواشی خواست كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا کۆتایی بە ئارامی بەڕێوەبچێت و ئه‌وانه‌ش کە مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
