عهلی باپیر: لە کۆمەڵگە زیندوەکاندا دەسەڵات بەدەست خەڵکەوەیە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند: "هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت، دەرئەنجامەکەشی جێگەی رەزامەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و خەڵکی عێراق بێت، لە ئیسلامدا دەسەڵات هی خەڵکە و خەڵک دەبێت بەرپرسانی خۆی دابنێت و هەروەکو دانانی بەرنامە و دیاریکردنی حەرام و حەڵاڵ هی خوای پەروەردگارە، بۆیە کۆمەڵگە زیندوەکان ئەو کۆمەڵگەیانەن کە دەسەڵات تیایاندا بەدەست خەڵکەوەیە نەک حزبێک یان بنەماڵەیەک یان کەمینەیەک خۆی بسەپێنێت بەسەر خەڵک و جەماوەردا".
ئهمڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یهکهمى 2021، عهلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان کرد رایگەیاند، "هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت، دەرئەنجامەکەشی جێگەی رەزامەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و خەڵکی عێراق بێت، لە ئیسلامدا دەسەڵات هی خەڵکە و خەڵک دەبێت بەرپرسانی خۆی دابنێت و هەروەکو دانانی بەرنامە و دیاریکردنی حەرام و حەڵاڵ هی خوای پەروەردگارە، بۆیە کۆمەڵگە زیندوەکان ئەو کۆمەڵگەیانەن کە دەسەڵات تیایاندا بەدەست خەڵکەوەیە نەک حزبێک یان بنەماڵەیەک یان کەمینەیەک خۆی بسەپێنێت بەسەر خەڵک و جەماوەردا".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی پێکهێنانی بەرەیەک لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان، وتی، "ئیسلامییەکان ئەگەر نەیانتوانیوە بە یەک لیست بەشداری بکەن زیانیان لێنادات چونکە دەتوانن لە ئەنجومەنی نوێنەراندا پێکەوە بن هەروەکو لە قۆناغی رابردودا گروپی 15 لە ئیسلامییەکان و ئەو لایەنانەی تریش کە قورساییەکی باشیان هەبو، دەگونجێت ئەمجارەش هەمان ئەزمون بە فراوانتر دوبارەببێتەوە، هیوادارم ئەم خولە لە خولەکانی تر کاراتر بێت، بێگومان هەیمەنەی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی تردا و پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی تر، شیعەش کە پێکهاتەی زۆرینە بوە لەناوخۆدا ناکۆک بون و هیوادارم هەموان عیبرەتیان لە هەڵەکان وەرگرتبێت".
