عومه‌ر سه‌ید عه‌لى: هیوادارم پڕۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌رکه‌ووتوبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، هیواداره پڕۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌رکه‌وتوبێت و گۆڕانکاریه‌کى وا‌بکات که له خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى 10ى 2021، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پڕۆسه‌ى ده‌نگدان کرد و ده‌نگیدا به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:"به‌هیواى ئه‌وه‌ین ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رێک و پێکى بڕوات و سه‌رکه‌وتوبێت و هیوا و ئاواتى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى عێراق به گشتى بهێنێته دى و گۆڕانکاریه‌کى وا‌بکات که له خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بێت و داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات".
کاتژمێر 7:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌کانى ده‌نگدان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌روى ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه، که زیاتر له 25 ملیۆن که‌س له 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا مافى ده‌نگدانیان هه‌یه و زیاتر له سێ هه‌زار و 240 کاندید که له ناویاندا 951 که‌سیان ژنن کێبرکێ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى 329 کورسى په‌رله‌مانى عێراق.
