پارێزگاری سلێمانی: هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا نییە و هاتوچۆ ئاساییە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا نییە و هاتووچۆ ئاساییە".
ئهمڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یهکهمى 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن ورایگەیاند: "ئومێد دەکەم دەنگدان پرۆسەی سیاسی عێراق بگۆڕێت.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، هاتووچۆی نێوان شارەکان رانەگیراوە و بەردەوامە و ئەمڕۆ وەکو رۆژانی دیکە بازاڕ و دووکانەکان کراوە دەبن و هەموو رێکارەکانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئامادەکراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەڵبژاردنی کرد و وتی: "هیوادارم چۆن بانگەشەی هەڵبژادن و دەنگدانی تایبەت بە ئارامی بەڕێوەچوون، دەنگدانی گشتیش بە ئارامی بەڕێوەبچێت".
بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
