مالکى: هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه‌ له‌ ته‌بایى و ئاشتى هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ عێراق رێز له‌ ئیراده‌ى گه‌ل ده‌گیرێت، راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه‌ له‌ ته‌بایى و ئاشتى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان به‌ ده‌ستوور و ئینتیما بۆ ئه‌م وڵاته‌، هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، نوورى مالیکى دواى ده‌نگدان له‌ بنکه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا به‌ رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق وێستگه‌یه‌کى گرنگه‌ له‌ مێژووى ئه‌م وڵاته‌ و چه‌سپاندنى دیموکراسییه‌ت".

 هه‌روه‌ها مالیکى داواى له‌ لایه‌نه‌کان کرد خۆیان به‌ دووربگرن له‌ هه‌ر ساخته‌کارییه‌ک، راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند جگه‌ له‌ ته‌بایى و ئاشتى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان به‌ ده‌ستوور و ئینتیما بۆ ئه‌م وڵاته‌، هیچ بژارده‌یه‌کیان نییه‌".

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى رایده‌گه‌یێنێت، باوه‌ڕیان به‌ ئه‌نجامه‌کانى ده‌نگدان نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رێگه‌ى مانگى ده‌ستکرده‌وه‌ بچێته‌ وڵاتێک و بگه‌ڕێته‌وه‌.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، دواى ئه‌وه‌ى له‌ شارى به‌غدا ده‌نگیدا، بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: " هیوادارین ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌کى نوێ بێت بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان، دواى ئه‌و ناسۆرییه‌ى هه‌مووان چه‌شتوویانه‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند که‌ عێراق شایسته‌ى ئاینده‌یه‌کى باشتره‌، هه‌موو عێراقییه‌کان ئه‌مڕۆ هیوادارین به‌ چڕى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.
 
ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ "ستایشى هه‌ر هه‌وڵێک ده‌که‌ین کار بۆ رێگریکردن له‌ ساخته‌کاریى بکات، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌که‌ین، به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تى باشه‌ و په‌یامى دڵنیاییه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار