فازڵ میرانى: کورد ده‌بێت له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار رێکبکه‌وێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموراتى کوردستان ڕایگه‌یاند کور ده‌بێت له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار رێکبکه‌وێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى ده‌نگدانى له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"دوێنى 10 هه‌زار ده‌نگده‌ر له شه‌نگال ده‌نگیان نه‌داوه و پێموایه به‌شێکى کێشه‌کان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه و داواشى له هاووڵاتیان کرد به‌شدارى ده‌نگدان بکه‌ن".
سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆک کۆمار، فازیل میرانى رایگه‌یاند:" زۆرینه‌ى پێکهاته‌ى شیعه له‌سه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت ڕێکه‌وتوون، سوونه‌کانیش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆکى په‌ڕله‌مان ڕێکه‌وتوون، کوردیش ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ڕێکبه‌وێت".
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه:"ناکرێت مه‌رج له‌سه‌ر که‌س دابنێیت و مه‌رجیش خه‌ڵکیت قبوڵ نه‌بێت، پێَویسته ئێمه‌ى کوردیش به گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار بگه‌ینه ڕێکه‌وتن".
