سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران: کاتى ده‌نگدان درێژناکرێته‌وه
ته‌نها کاتژمێرێک و 45 خوله‌کى دیکه بۆ به‌شدارى کردنى ده‌نگدان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا ماوه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران رایگه‌یاند:" به‌شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى کاتژمێر 6ى ئێواره کۆتایى به ده‌نگدان دێت و کاتى هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ک درێژناکرێته‌وه".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیاران له کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ک درێژناکرێته‌وه و پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى ئۆتۆماتیکى کاتژمێر 6ى ئێواره کۆتایى پێدێت و رێژه‌ى به‌شداربوان زۆرباشه و تائێستا سێیه‌کى ده‌نگده‌ران ده‌نگیانداوه.
له‌کاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى 10ى 2021، ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێکرد و له ئێستادا پرۆسه‌که به‌رده‌وامه و ته‌نها یه‌ک کاتژمێر و 45 خوله‌کى دیکه کاتى به‌شدارى کردنى ده‌نگدان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا ماوه‌ته‌وه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق دابه‌شکراوه به‌سه‌ر 83 بازنه‌دا، بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ک کۆتایه‌ک بۆ ژنان دانراوه، هه‌روه‌ها نۆ کورسى بۆ کۆتاى پێکهاته‌کانى کریستیان، شه‌به‌ک، ئێزدی، سابیئه و کوردانى فه‌یلى ته‌رخانکراون. هه‌روه‌ها 55 هه‌زار و 41 وێستگه‌ى ده‌نگدان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌ن له هه‌ر وێستگه‌یه‌ک 450 که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه