نێچیرڤان بارزانی داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك لە كازمی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفون قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە و دەڵێت:" گەرنا گرنتی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا ناكەین".
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یهكهمی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفون قسەی کردووە و داوای کردووە دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە و پێی راگەیاندووە:" گەرنا گرنتی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا ناكەین".
ئاڵۆزییەکانی کەرکوک دوای ئەوە دروستبوو کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوت کە لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان لە پارێزگاکە بەدەستهێناوە و لە بەشێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوک لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد بەو هۆیەوە ماوەی دوو شەوە دوو شەقامی سەرەكی ەكروكك داخراون و كێشە و ناكۆكی لەنێوان لایەنگرانی حزبە سیاسیەوكاندا بەردەوامە.
شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە.
بەپێی زانیاریەكانی هاوڵاتی لئێستادا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر خەت بوون و راگەیێندراویان لەو بارەوە دەبێت.
