یەكێتی: پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكەین

"لەھیچ لایەنێكی قبووڵناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێكیش یەكێتی بژاردەی ی

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە رایگەیاند:" ەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات".

 شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە.

لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی هاتووە، "لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگادركردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبووڵكردن نییە".

دەقی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركوك دەڕوانێت كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە.

بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگادركردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبووڵكردن نییە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەركوك و كەركوكییەكان لە ھەر موزایەدەو درووشم بازییەك بە گەورەتر دەزانێت كە ھەندێك لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەرام و دەستكەوتی بچووكی حیزبی دۆزی گەورەی كەركووك و چارەنووسەكەی و دانیشتووانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، كە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەكی سیاسی نالۆژیكییە بۆیە یەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات و لەھیچ لایەنێكی قبووڵناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێكیش یەكێتی بژاردەی یەكلاكەرەوەی ھەیە.

راگەیێندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار