موقتەدا سەدر لیژنەیەكی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حزبە سیاسیەكان پێكهێنا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێبەری رەوتی سەدر ڕایگەیاند:"وەفدێكی چوار كەسی پێكهێنا بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی داهاتووی عیراق.

موقتەدا سەدر لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، تەواوی لایەنە سیاسییەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە لیژنەی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، نوێنەرایەتی رەوتی سەدر دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی ناوبراو تەواوی دەسەڵاتیان هەیە، بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتی بۆ ئەم قۆناغە دروستبكەن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و خۆپارێزی لەو كەسانەی كە تێبینیمان لە سەریان هەیە.

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كەسێك بۆی نییە دەستێوەردان لە كاروباری ئەو لیژنەیە بكات، كە پێكهاتوون لە:

حەسەن عەزاری / سەرۆكی لیژنە

نەسار ئەلروبەیعی / جێگری یەكەم

نەبیل تەڕەفی / جێگری دووەم

حاكم زاملی / پاڵپشتی لیژنە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار