كۆمسیۆن: ئه‌نجامه‌كان له ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی تائێستا نافه‌رمین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند:" وه‌ك كۆمسیۆن به‌رپرس نین له‌و ئه‌نجامانه‌ی له ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی كه تائێستا به نافه‌رمی راگه‌یه‌ندراون".
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌ژمێردرێنه‌وه، گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كان دروست بكه‌ن و جه‌ختی كره‌وه كه ئه‌وان وه‌ك كۆمسیۆن به‌رپرس نین له‌و ئه‌نجامانه‌ی له ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی كه تائێستا به نافه‌رمی راگه‌یه‌ندراون.
به‌وته‌ی كۆمسیۆن، له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هێرشێكی توند به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی رون و ورد كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمسیۆن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی ئه‌م مانگه، لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران و ئه‌وانه‌ی باڵی حه‌شدی شه‌عبین، به‌تایبه‌ت كوتله‌ی هادی عامری، ره‌خنه‌ی زۆریان له ئه‌نجامه‌كه گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردنه به‌ر یاسا و شه‌قام و به‌كارهێنانی هێزیان كردوه.
