قوباد تاڵە‌بانی: دە‌بێت رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و رونتر بكرێنە‌وە‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قوباد تاڵە‌بانی دەڵێت: "پێویستە‌ ھە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوری حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت".

ئەمرۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 202، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كردم بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، جە‌ختی لە‌وە‌ كردۆتەوە، "كە‌ دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌".

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، راپۆرتێك خرایە‌روو كە‌ ھە‌موو ئە‌و رسوماتا‌نە‌ی تێدا دیاری كرابوو كە‌ لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت وە‌ردە‌گیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییە‌تی رێكخستنە‌وە‌یان و باشتر بە‌كارھێنانە‌وە‌یان لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.

قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌داوە، "كە‌ پێویستە‌ ھە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوری حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت".

نوسینگەکەی ئەوە ئاشکرا دەکات، لە‌و راپۆرتە‌ی كە‌ پێشكە‌ش كراوە، ھە‌موو گرفتە‌كان و چارە‌سە‌ر كردنیان لە‌ پرۆسە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات خراوەتە‌روو، و بڕیارە‌ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكدا ئە‌و راپۆرتە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێمی كوردستان پە‌سە‌ند بكرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار