ته‌ندروستی راپه‌ڕین هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له هۆشدارییه‌كی توندا داوای له هاوڵاتیان كرد خۆیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن و ئاگاداری كردنه‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌ڵادزێ شوێنی به‌تاڵ نه‌ماوه.
له هۆشدارییه‌كه‌یدا ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه:" بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆداخڵکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆڕۆنا لەقەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و داوادەکات هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن تاکو سەڵامەت بن .
تەندروستی ڕاپەڕین چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌ركردوه كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات.
2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن.
