وەفدێكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

 سبەینێ وەفدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان بگاتە شاری سلێمانی‌ بۆ ئەنجامدانی‌ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی‌ پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانی.

وەفدەكەی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان لەلایەن فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی و دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی حوسێن و پشتیوان سادق.

 وەفدەكەیی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌، دواتر سەردانی‌ حزبی سۆسیالیست-یش دەکات.  

به‌پێی زانیارییه‌كان مەبەست لە سەردانی ئەو وەفدەكەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانییە بۆ بەغدا. 

رۆژی شەممە 16-10-2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی پەسندنەکراوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە فەرمی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەنجامەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی، هاوپەیمانیی کوردستان 16 کورسی، نەوەی نوێ 9 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 4 کورسی و کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیش کورسییەکی بەدەستهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار