بۆ رێككەوتنی لایەنە شیعەكان دوو هەڵبژاردە تاوتوێ دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ رێككەوتنی لایەنە شیعەكانی ناو پەرلەمان كە زۆرترین كورسی پەرلەمانیان هەیە، تەنیا دوو هەڵبژاردن لەبەردەستدایە و دەتوانرێت حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت، ئەویش پێكهێنانی حکومەتە کە هەردوو سەرکردەی شیعە موقتەدا سەدر و نوری مالکی رۆڵی گەورەی تێدا دەبینن، یاخود پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافقییە بە رێككەوتن.
بەپێی زانیاریەكان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو سەرکردەکانی شیعە بانگهێشتی نەجەف دەکرێن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە مەرجەعێکی شەیعە، کە بەبێ ئەوەی ناوی بهێنرێت، نوێنەری عەلی سیستانی دەبێت و پەیامی ئەوی پێدەبێت، بۆ ئەوەی رای مەرجەعیەتیان پێ بوترێت لەسەر ئایندەی حکومەتی عێراق.
بەپێی هەندێک میدیای عێراقی سەرجەم سەرکردە شیعەکان بانگی ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێن کە لە چەند رۆژی داهاتوودا سازدەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوو بژاردە دەخرێتە بەردەم کۆبوونەوەکە، یەکێکیان پێکهێنانی حکومەتە کە هەردوو سەرکردەی شیعە موقتەدا سەدر و نوری مالکی رۆڵی گەورەی تێدا دەبینن، ئەویش پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافقییە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە شکستی خوارد ئەوا حکومەتی کازمی تا شەش مانگی تر دەمێنێتەوە وەک حکومەتی کاربەڕێکەر و لەمانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ لەکاتی یاسایی خۆیدا هەڵبژاردن دوو بارە دەکرێتەوە.
وەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەری ئەو ناکۆکیانەی نێوان شیعەیە کە هەڕەشە لە عێراق دەکەن و مەرجەعە گەورەکەی نەجەف دەیەوێت شیعە بە یەکگرتووی بمێنێتەوە.
رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، رۆژی شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەموو وێستگەکانی راگەیاند ئەنجامی کۆتایی کورسیی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەیەبوو:
- رەوتی سەدر 72
- تەقەدووم 37
- سەربەخۆ 35
- پارتی 33
- دەوڵەتی یاسا 33
- هاوپەیمانیی فەتح 16
- هاوپەیمانیی کوردستان 16
- عەزم 13
- نەوەی نوێ 9
- بزووتنەوەی ئیمتیداد 9
- ئیشراقەی کانوون 6
- یەکگرتووی ئیسلامی 4
- کۆمەڵی دادگەری 1
