فازڵ میرانى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌ر كورسیشى نه‌بێت هه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى‌و سه‌رۆكى وەفدی دانوستانكارى پارتى بۆلاى لایه‌نه‌كان ڕایگه‌یاند: "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌ر كورسیشى نه‌بێت، هه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه".
فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى‌و سه‌رۆكى وەفدی دانوستانكارى پارتى له‌دواى كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند: "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان حزبه‌و ئه‌گه‌ر كورسیشى نه‌بێت هه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه".
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، وەفدێكی پارتی سەردانی شاری سلێمانی كرد و بەپێی بەرنامەی وەفدەكە لەگەڵ هەریەك لە یەكێتی و گۆران و سۆسیالیست كۆدەبێتەوە.
میرانى وتیشى:"ده‌مانه‌وێت له‌گرژیه‌كانى كاتى هه‌ڵبژاردن دوربكه‌وینه‌وه‌و به‌یه‌كڕیزیى بچینه‌وه بۆ به‌غداو قۆناغێكى تازه ده‌ستپێبكه‌ین".
له‌ئێستادا له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستیپێكردوه‌و پارتى كورسیه‌كانى زیادیكردوه‌و یه‌كێتى كورسیه‌كانى كه‌میكردوه‌و گۆڕان هیچ كورسیه‌كى بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
