کۆڵن پاوڵ بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆڵن پاوڵ، وەزیرى پێشووترى دەرەوەى ئەمەریکا لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا، کۆچى دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، لە تەمەنى ٨٤ ساڵیدا و لەدواى توشبوونى بە کۆرۆنا، کۆڵن پاوڵ، وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمەریکا کۆچى دواییکرد.

خێزانی پاوڵ لە راگەیێنراوێکدا لەسەر فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە 'فەرماندە کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان ئەم بەیانییە بەهۆی دەرهاوێشتەکانی کۆرۆنا گیانی سپارد."

لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا خێزانەكەی نوسیویەتی: "پیاو باوک و باپیرەیەکی لێهاتوو، هەروەها ئەمریکییەکی مەزن و خۆشەویستمان لەدەستدا.

کۆڵن پاوڵ، یەکەم وەزیری دەرەوەی رەشپێستی ئەمریکا بوو، لە 2001 تاوەکو 2005 لە پۆستەکەی مایەوە، لە چەندین ئیدارەی کۆمارییەکان بە داڕێژەری سیاسەتی دەرەوە ناودەبرا.

کۆڵن پاوڵ خاوەنى سێ کچ و سێ کوڕە لە کاتی شەڕی عێراق لە 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو.

.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار