بافڵ تاڵهبانی: لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی له پێشوازی له كهسوكاری ههڤاڵ محهمهد، كارمهنده كوژراوهكهی سیكیوێرتی له سلێمانی رایگهیاند:" پشتگیری لە ھیچ تۆمەتبارێک ناكەین و رێگاش نادەین یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، دهشڵێت: "لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، ئهمڕۆ دووشهممه بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان، کارمەندی سیكیورێتی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا کوژرا.
ههروهك هاتووه: لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی کۆچکردوو پێیڕاگەیاندن "ئەم رووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانی قوڵی بووە، چونکە گەنجێک لەپێناو بژێوی ژیانی ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێک کە لەسەرەتای تەمەنیدابوو کوژێنرایەوە و دڵنیایکردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەھیچ شێوەیەک مایەی لێخۆشبوون نین".
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، "بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە پشتگیری لە ھیچ تۆمەتبارێک ناکات و رێگاش نادات یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، لە یەکێتیش ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکەین، چونکە ھیچ کەسێک نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی ھەیە پارێزگاری لێدەکەین و بە کردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سوورە".
بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەرکی ئێمەیە وە جێبەجێی دەکەین".
