کۆمسیۆن: زیاتر لەهەزار سكاڵا پێشكەش كراوە و لەماوەی دە ڕۆژدا وەڵام دەدرێنەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ سیشەممە و پێش کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردنی تانەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی بۆ 1360 سکاڵاکرد و بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردون".
حەسەن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند:" تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە کە دواین رۆژی پێشکەشکردنی تانەی لایەنەکانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، 1360 سکاڵا پێشکەشکی کۆمسیۆن کراون و ئەنجومەنی کۆمسیارانیش و بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردون".
عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان دیاریکرابو سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، دواتریش لەماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچونەوە بە تانەکاندا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتریش لەماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لەکۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان رادەگەیەنرێت.
ئەندامەکەی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی:"ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند دەکرێت و دواتریش بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزدەکرێتەوە".
