بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بە ساڵێک زیندانیکردن سزادران

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دادگای هەولێر بڕیاری ساڵێک زیندانی بەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکییدا سەپاند، هەرچەندە زیاتر لە ساڵێکە دەستگیر کراون و دەبوو راستەوخۆ لەسەر ئەو کەیسە ئازاد بکرانایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ٢٦ی تشرینی دووەمەوە زیندانییەکەیان بۆ هەژمار کراوە، لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەدەل بەرواری ئازاد دەکرێت و ئومید بەرۆشکیش بۆ تەواوکردنی حوکمەکەی دادگای دهۆک، لە زیندان دەمێنێتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، لە دادگایی دووى تاوانەکانی هەولێر پرۆسەى دادگاییکردنى مامۆستا بەدەل بەروارى و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکى بەڕێوەچوو  ئاسۆ هاشم، پارێزەری خۆبەخش لە دۆسیەی زیندانیكراوانی بادینان رایگەیاند:"لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای تاوانی هەولێردا بڕیاردرا هەردوو تۆمەتباران مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی، ساڵێک زیندانی بکرێن و وتیشی: "بەهۆی ئەوەی نزیکەی ساڵێک راگیرابوون، ماوەیەکی دیکە ئازاد دەکرێن".

ئاسۆ هاشم وتی: "بەدەل بەرواری دوای 36 رۆژی دیکە و ئومێد بەرۆشکی دوای شەش رۆژی دیکە ئازاد دەکرێن".

رۆژی 15ی ئایاری 2020 واتە رۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەروارى، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانى سەرەکیى گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە دەستگیرکرا.

 هەرچەندە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، لەنێو ئەو 14 کەسە بوون، کە دەبووایە لە کۆتایی مانگی مایسی 2021 ئازادبکرێن، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان و بەپێی ماددەی 222 لە یاسای سزاکانی عێراق، خرانەوە زیندانەوە.

لەئێستادا زیاتر لە 81 چالاكوان و ڕۆژنامەنوس هەر یەكەیان بە تۆمەتی جیاواز لە سنوری پارێزگای دهۆك لە زینداندان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار