فازڵ میرانی هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك رادەگەیەنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند:"پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی كورده و پێویسته له به‌غدا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه". له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه دەڵێت:" ئێمه نه‌ته‌وه‌یی دووه‌مین له عێراق، بۆیه ئه‌و پۆسته وه‌ك ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت بۆ كورد بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وەفدێكی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، له هه‌ولێر سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و كاوه مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا. فازڵ میرانی وتی: "پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك هی كورده، زه‌روره كورد له به‌غدا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیش بوو كه كورد ئه‌مجاره‌ش كوردستانیه‌تی كه‌ركوكی سه‌لمانده‌وه و توانی شه‌ش كورسی به ده‌ستبهێنێت".
له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه كه هه‌ندێك له سوننه‌كان داوای ده‌كه‌ن وتی، "ئێمه نه‌ته‌وه‌یی دووه‌مین له عێراق، بۆیه ئه‌و پۆسته وه‌ك ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت بۆ كورد بێت، به‌ڵام ده‌بێت وه‌ك كورد له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین كه كێ وه‌ریده‌گرێت".
له باره‌ی سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان فازڵ میرانی وتی: "كورد به یه‌ك تیم ده‌ڕوات بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی دانووستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی عیراق بكه‌ن".
وتیشی: "پارتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی كورسی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ناكات، به‌ڵكو پارتی بۆ پرسی یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان دانووستان ده‌كات".
