مەلا بەختیار لەسەر بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك داوای لێبوردن لە كۆمەڵی دادگەری دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا ی سیاسی یەكێتی لەپەیامێكدا بۆ كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند : "لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا.. خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە."
دەقی پەیامەکەی مەلا بەختیار:
داوای لێبوردن لە
سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری
دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین. لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا. بەئاسایش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین. بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەرۆشنی گوتومە: کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە. خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە.
وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەر ئەو بارەدەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێ ناخۆش بووە و، رەخنەیان لێگرتووین.
لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم: ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم. دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە.
لەگەڵ رێزم..
