بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان
"تەنها ئەمڕۆ زیاد لە 170 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراون"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی كۆماری (جمهوری) لە سلێمانی رایگەیاند:" ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنگی پێهەڵچنیون و تەنها ئەمڕۆ زیاد لە 170 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراون".
داهات حەوێزی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە: ئەمڕۆ زیاد لە 170 نەخۆش لە نەخۆشخانەی جمهوری داخل كراون، بەشێكیان لە بەشی چاودێری وردن، بەداخەوە زۆربەی كات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە.
باسی لەوەشكردووە: "ئێستا لە ئامادەكارین بۆ كردنەوەی قاوشێكی تازە بۆ داخل كردنی نەخۆش، نەخۆشێكم بینی تەمەنی 38 ساڵ بوو، 70٪ی سیەكانی ئیلتیهابات بوو و رێژەی ئۆكسجینی 65 بوو و لە چاودێریش شوێن نەبوو داخڵی بكەین، كە پرسیارم لە هاوەڵی نەخۆشەكە كرد بەداخەوە ڤاكسینی وەرنەگرتبوو!".
داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین و دەڵێت: "تكایە پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خانەوادەكانتان".
