وەزارەتی بازرگانی: پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"لە بەغداوە بەشی پێنجەمی چەکی بانکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم کات و ساتی دابەشکردنەکەی ئاشکرا نەکردووە".
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا پارەی بەشێکی دیکەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد کە قۆناغی پێنجەمی دابەشکردنی پارەی جوتیارانە و بڕەکەی دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە کە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
ملیارێک و 190 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی
762 ملیۆن دینار بۆ هەولێر
115 ملیۆن دینار بۆ دهۆک

بابهتی پهیوهندیدار