"پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت"

ئاسۆ قادر، نووسەرو رۆژنامەنوس بۆ هاوڵاتی:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: هاوڵاتی

نووسەرو رۆژنامەنوسێك داوا لەسەركردایەتی كورد دەكات هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ مالكی یان سەدر نەكەن لەئێستادا تا لەناو ماڵی شیعەدا كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكرێتەوەو دەشڵێت:» پارتی كاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمارو لەگەڵ یەكێتی ئەو پۆستە یەكلاییدەكەنەوە».

ئاسۆ قادر، ناسراو بەئاسۆ حاجی، نووسەرو رۆژنامەنوس لەم چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هاوڵاتی دەڵێت:»ئەوە حەق نییە بكرێتە گرفتێكی گەورە ئەوە پشكی كوردەو پشكی بەتەنها لایەنێكی دیاری كراو نییە، راستە یەكێتی ئەوەی بەركەوت لەكاتی هەبوونی جەنابی مام جەلالدا بووە، مام جەلال خۆزگە ئێستاش لە ژیاندا بوایە بێگومان هەتا ئەو پۆستە هی مام جەلال بوو، مەرج نییە دوای مام جەلال پۆستی سەرۆك كۆمار هی یەكێتی بێت".

ناوبراو وتیشی:" پارتی بێگومان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە، بەڵام پرۆژەو پێشنیاری دیكەو ئۆپشنی بۆ یەكێتی دەبێت لەنێوان سەرۆك كۆمارو ئەو ئۆپشنەدا یەكێتی ئازاد دەكات كامەیان هەڵدەبژێرێت".

لەبارەی كاندیدی پارتیەوە جەختی لەوەكردەوە:" ئەوەی كاك نێچیرڤان بارزانی راست نییەو نە دەچێتە بەغداو نە دەبێتە سەرۆك كۆمار، چونكە ئەو سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بە كاك نێچیرڤانیشەوە ئەو كەسانەی ناوت هێنان شایەنی ئەو پۆستەن، ئەوانە هەموو تێكۆشەرن و هەموو تەمەنیان لەخەباتكردندا بووەو جێگەی رێزن، ئەسڵەن سەرۆك كۆماری وڵاتێكی فاشلی وەك عێراق بەرانبەر بەگەورەیی ئەو تێكۆشەرانە زۆر جیاوازە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" كاك فوئاد حوسێن جاری پێشوو ركابەری بەرهەم ساڵح بوو ئەگەر قاسم سولەیمانی نەبوایە سەرۆك كۆمار دەبوو، هەموو ئەوانی دیكەش راستن و كە شتێك لە میدیا باس كراوە راستە بەڕێژەیی بەڵام بە موتڵەقی نا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار