رەوەند مەلا مەحمود بە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لەکەرکووک دیاریکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

له‌سه‌ر بڕیارى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى گۆڕانكارى له‌پۆستى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى حزبه‌كه‌ى له‌كه‌ركوك ئه‌نجامدراو ، بڕیاردرا رەوەند مەلا مەحموود بکرێتە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20 تشرینی یەکەمی 2021، یەكێتی لە كەركوكد كۆبونەوەی ئاسایی خۆی كردو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دوورخستنەوەی محەممەد عوسمان لە لێپرسراوێتیی مەڵبەندی کەرکووک پەسندکراوە، رەوەند مەلا مەحموود پێشنیازکراوە و لەلایەن هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی پەسند کراوە".

 بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەندامەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و بە سەرپەرشتی هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، ئاسۆ مامەندیش وەکو سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکووک دیاریکراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حەمە سور دوشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە كەركوك بوو بەڵام بە فەرمانی  هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار