ئاسۆ حاجی: میكانیزمی هەڵبژاردنەكان و ئامێرەكان گومانەكان زیاد دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسۆ قادر، دەڵێت:" ئەوەی بە راستی زیاتر نیگەرانییەكەی قوڵتر كردەوەو گومانەكانیشی زیاتر كرد لەسەر دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، خودی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو كە لە راگەیاندنی دەرئەنجامە بەرایی و نافەرمییەكان گۆڕانكاری زۆر گەورە بەسەر ژمارەی كورسییەكاندا هات».

ئاسۆ قادر، ناسراو بەئاسۆ حاجی، نووسەرو رۆژنامەنوس لەم چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هاوڵاتی جەختی لەوەكردەوە:"پرۆسەی هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتییەو ژمارەی كورسی لایەنەكان پەیوەندی بە رێژەی دەنگدەرانەوە هەیە، لەو رێژەیە چەند دەنگیان بەو كاندیدە یان لایەنە سیاسییە داوەو نرخی كورسی ژمارەی دەنگدەران دیاری دەكات.

وتی:"لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق گومانێكی زۆر لەسەر ژمارەی كورسییەكان یان ئەو دەرئەنجامانەی كە لەهەڵبژاردنەكان دروستبوون كۆمەڵێك لایەنی لەهەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق (شیعە، سوننە، كورد) ئەوانەی پێیان دەوترێت كەمە نەتەوایەتییەكان كە ئەو وشەیە بەشیاو نازانم و دەڵێم پێكهاتەكانی دیكە.

ئاسۆ حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەوەی بە راستی زیاتر نیگەرانییەكەی قوڵتر كردەوەو گومانەكانیشی زیاتر كرد لەسەر دەرئەنجامەكان خودی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو كە لە راگەیاندنی دەرئەنجامە بەرایی و نافەرمییەكان گۆڕانكاری زۆر گەورە بەسەر ژمارەی كورسییەكاندا هات، ئەو گۆڕانكاریانە گومانەكانی ئەو لایەنانەی بەهێزتر كرد، لەگەڵ ئەوەش ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیەی لەهەڵبژاردنەكان بەكارهات هەر بۆ خۆی پرسیاری زۆری لەسەر بوو، پاشان ئەو رسیڤەرو كۆكەرەوەی دەنگەكان كە لەوڵاتانی ئیمارات دانرابوو كە شتێكی زۆر بێمانابوو كە بەچ شێوازێك حكومەتی عێراقی رێگای بەوەدا كە تەنها ئەوە ئاماژەو سەلمێنەرێكی ئەوەیە كەحكومەتی عێراق نە باوەڕی بەخۆی هەیە نە بەدامەزراوەكانی هەیە".

ئەم نوسەرە ئەەوشی دوپاتكردەوە:"ناتوانم ئەوە رەتبكەمەوە یان پشتڕاستی بكەمەوە، بەڵام دەڵێم ئەو هۆكارانەی باسمكرد هەم خودی كۆمسیۆن، هەم میكانیزمی هەڵبژاردنەكان كە ئەو ئامێرەی تێدا بەكارهات لەگەڵ كۆكەرەوەی دەنگەكان لەئیمارات كە ئەوە تا رادەیەكی زۆر گومانەكان بەهێز دەكات و حەقیش بەو لایەنانە دەدات كە گومان بكەن، پرسیارەكە لێرەیە بۆ گومان نەكەن، ئایا ئیمارات دڵسۆزترە بۆ دەنگەدەری عێراقی یان عێراقییەكان، ئایا ئەو كۆمپانیا ئەڵمانییەی كەئەركی پاراستنی ئەو ناوەندەی لەئەستۆ بووە كەدەنگەكانی تێدا كۆكراوەتەوە لەئیمارات دڵسۆزترە یان عێراقییەكان.

عێراق بۆ خۆی وڵاتێكی فەیك و ساختەیە، بەڵام ئەوەی ئەمجارەی حكومەتی عێراق و كۆمسیۆن كردیان تەواو ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە كەعێراق نە قەد وڵات بووە، نە دەبێتە وڵات

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار