پەرلەمانی کەتەلۆنیا خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤای کوردستانی بەفەرمی ناساند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا،بە زۆرینەی دەنگ  ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای، كە لە كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پێهاتووە،بەفەرمی ناساند.

  ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021. پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا، لەکۆی ١٢٩ ئەندامی پەرلەمان ١١١ پەرلەمانتار دەنگیاندا بە بەفەرمیی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەلایەن پەرلەمانی كەتەلۆنیاوە لەكاتێكدایە، توركیا بە ئاشكرا باس لە هێرشكردنە سەر كانتۆنەكانی ڕۆژئاوادەكات و لەماوەی ڕابردوودا، بەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان داوایان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسێنن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار