پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان ئازاد دەكرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عامر خالید، یه‌كێكی تر له ده‌ستگیركراوانی بادینان ئازاد كرا‌و و چوار چالاكوانی تر به ساڵێك زیندانی سزا دران کە ئەوانیش راگیرانەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت و ئازاد دەکرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، دادگایی كردنی پێنج چالاكوانی دیكه‌ی بادینان له دادگای دووی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.هه‌ریه‌كه له سلێمان کەنعان سلێمان، سلێمان مو‌سا ئەحمەد، فرسەت ئه‌حمەد سەعید، عامر خالید عەگید و جەمال خەلیل مەجید، بەڕێوەچوو.
عامر خالید، ئازاد كرا و چواره‌كه‌ی تریش هه‌ریه‌كه‌یان به ساڵێك زیندانی سزا دران.به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی راگیرانه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌و چواره‌ی تریش ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، ئازاد كرا‌و گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار