چین موشەكی خێراتر لەدەنگی تاقیكردەوە و بایدن نیگەرانی دەربڕی
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە موشەکەکانی چین دەردەبڕیت کە لە دەنگ خێراترن، ئەوەش دوای ئەوەی چەند راپۆرتێکی هەواڵ لەسەر تاقیکردنەوەی پەکین لە سەر موشەکی خێراتر لە دەنگ بڵاوکرایەوە کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناوکی هەیە.
بایدەن، پێش ئهوهی به فڕۆكهی سهرۆكایهتی بهرهو پێنسلڤانیا بهڕێ بكهوێت، وهڵامی پرسیاری رۆژنامهنووسانی دایهوه كه بهڵێ ئهو نیگهرانه لە موشەکەکانی چین.
جۆ بایدن بەرلە سەرکەوتنی فڕۆکەی Air Force One و رۆیشتنی بۆ پێنسلڤانیا پرسیاری لێکرا ئاخۆ موشەکە دەنگبڕەکانی چین نیگەرانی کردووە، بایدن بە "بەڵێ" وەڵامی دایەوە.
موشەکەکانی چین لە چینەکانی بەرگە هەوای سەرەوە پێنج جار خێراتر لە خێرایی دەنگ دەروات، کە نزیکەی شهش ههزار و 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی چین راپۆرتەکەی فاینانشاڵ تایمزی رەتکردەوە کە دەڵێت چین لە مانگی ئاب چەکێکی تاقیکردووەتوە کە رەوانەی بۆشایی ئاسمانکراوە و بەدەوری گۆی زەوی سووڕاوەتەوە بەرلەوەی بەرەو ئامانجەکەی بڕوات کە دواتر نەیپێکاوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا راپۆرتێکی فاینانشاڵ تایمز-ی رهتكردهوه كه باسی لهوهكردبوو، چین لە مانگی ئابدا چەکێکی تاقی کردوەتهوە لە بۆشایی ئاسماندا و بە دەوری زەویدا رۆیشت بێت پێش ئەوەی بەرەو ئامانجە بێسەروشوێنەکەی بڕوات.
