ئیسرائیل ئاماده‌كاری دەکات بۆ لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیسرائیل ڕایگەیاند:" هێزه ئاسمانییه‌كان ده‌ستیانكرده‌وه به مه‌شق و راهێنان بۆ ئاماده‌كاری لێدانی گورزێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پێگه ناوكییه‌كانی ئێران".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ماڵپه‌ڕی زە تایمز ئۆف ئیسرائیل، لە هەواڵێکدا رایگه‌یاندووە، ئه‌فیف كوخافی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسرائیل فه‌رمانیكردووه كه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه بۆ لێدانی گورزێكی سه‌ربازی له دژی ئێران، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ئاماده‌كارییانه وه‌ستاون.
راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه تاران ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناوكی وڵاته‌كه‌ی، له پێناو ده‌ستكه‌وتنی رێكه‌وتنێكی نوێ.
رونیكرده‌وه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانن كه پێویسته پلانێكی سه‌ربازی ئاماده بێت، بۆ كاتی هه‌ره‌سی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، چونكه ئه‌سته‌مه ئێران بێ بژارده‌ی سه‌ربازیبگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆكان.

