بایدن هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئاشكرادەكات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" هەندێ کەسایەتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەیانەوێت قسەم". دەڵێت:" ئەو كەسانە بۆ ئەو مەبەستە كەمی دەخەنە بازاڕەوە و منیش بەدوری دەزانم قسەیان لەگەڵ بكەم".
سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهان بە وڵاتانی ئۆپیک دەبەستێتەوە و دەڵێت کەمی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپیکەوە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وتی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهان بۆ کەمی خستنەڕووی نەوت و هەروەها بۆ هەندێ کەسایەتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگەڕێتەوە ،کە بەگوتەی بایدن دەیانەوێت قسەی لەگەڵدا بکەن بەڵام ئەو بەدووری دەزانێت قسەیان لەگەڵدا بکات.
بایدن ئاماژەی بەو کەسایەتییانە نەداوە، بەڵام لە سەرەتای هاتنی سەر دەسەڵات جەختی لەوە کردەوە کە نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دروست بکات، ئەوەش لەسەر بنەمای دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشوقچی، رۆژنامەڤانی سعودی کە لە 2-10-2021 لەنێو کونسوڵخانەی سعودیە لە شاری ئیستەنبوولی تورکیا کوژرا بەبێ ئەوەی تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
بەرپرسانی سعودیە رەتیانکردەوە کە محەممەد بن سەلمان دەستی لە کوشتنی خاشوقچیدا هەبێت و دۆسیەکە بە تۆمەتبارکردنی چەند کەسێكی نزیک لە بن سەلمان داخرا.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بایدن وتی: ئەوە بە دەستپێشخەرییەکی دەرەکی کە بابەتی گرانبوونی خەرجی دەرهێنانی نەوت و پاڵاوتن و گواستنەوەی نەوتە، بەستراوەتەوە، زیاتر لەوەی بە رێگریکردن لە زیادکردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپیک، ببەسترێتەوە.
بایدن وتی: "لەو بارەیەوە گفتوگۆی زۆر هەن و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی هەن، کە دەیانەوێت قسەم لەگەڵدا بکەن، بەڵام من بەدووری دەزانم قسەیان لەگەڵدا بکەم".
بایدن ئاماژەی بەوەدا ئێستا لەم کاتەدا شتێكی وا نابینێت کە ببێتەهۆی دابەزینێکی بەرچاوی نرخی نەوت، بەڵام لە ساڵی 2022دا ئیدی کەم کەم نرخی سووتەمەنی لە جیهان دادەبەزێت.
بایدن راشیگەیاند، دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی کارێكی ئاسان نییە، بەڵام ئەگەری هەیە توانایان هەبێت ئەو کارە بکەین، ئەوەش بە گوتەی بایدن کەمێك لەسەر سعودیە و هەندێ شتی دیکە وەستاوە کە لە داهاتوودا دەکرێن.

