مەزڵوم كۆبانێ‌ هۆشداری دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند كه‌ "توركیا هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ دەدات".

مەزڵووم كۆبانێ‌، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات له‌ تویته‌كه‌یدا وتی "لە كاتێكدا كە هەموو خەڵكی سوریا داوای ئاشتی دەكەن، توركیا ڕێككەوتنەكان پێشێل دەكات، بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە كۆبانێ‌ هەوڵدانە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ".

وتیشی " داوا لە لایەنە گەرەنتیكارەكان دەكەین كە بە ئەرك و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن".

تویته‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ لەكاتێكدایە كه‌ ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەربارەی ئەگەری هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوی كوردستان و هەسەدە، ڕایگەیاند "هەر هەڕەشەیەك بكرێتە سەر ئاسایشی توركیا و لە هەر شوێنێكەوە بێت، توركیا بە پێداگرییەوە هەنگاوە پێویستەكان دەنێت و ئەمە بۆ سوریاش هەمان شتە".

راشیگه‌یاند "هەر كاتێك مەرجەكان گونجاو بێت و ڕێكبكەوێت، هێرش و ئۆپەراسیۆنی پێویست ئەنجام دەدەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار